٢٥ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١١:١٦
ئەمریکا ١٠ ملیۆن دۆلار خەڵاتی بۆ دەستگیری ڕێبەری داعش دیاری کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەرز بوونەوەی خەڵاتی ناسینەوە یان ڕاگەیاندنی شوێنی شاردنەوەی جێگری ئەبووبەکر بەغدادی ڕێبەری داعش هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە سی ئێن بی سی، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەرز بوونەوەی دوو ئەوەندەیی خەڵات بۆ یارمەتی بە دەستگیری ڕێبەری نوێی داعش هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، خەڵات بۆ دۆزینەوەی " ئەمیر موحەمەد عەبدولڕەحمان مولی سەلبی" کە بە ناوگەلێک وەکوو عەبدوڵڵا قارداس یان ئەبوو عومەر تورکمانیش دەناسرێت، بۆ ١٠ ملیۆن دۆلار بەرز کردووەتەوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاتووە کە ڕەحمان مولی لە ڕفاندنی کەسەکان، کوشتن و قاچاخی ئێزسییەکان لە عێراق ڕۆڵی هەبووە و بەرپرسایەتی هەندێک ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە جیهانی لە ئەستۆ بووە.

ئەمریکا پێشتر خەڵاتی نەختی ٥ ملیۆن دۆلاریی بۆ دەستگیری یان کوشتنی ئەو ڕێبەرەی داعش دیاری کردبوو.

342/